كانونی دووه‌م 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

جۆبایدن: رێ نادەین داعش و پەكەكە سەركه‌فتنێ ب دەست ڤه‌ بينن

جۆبایدن: رێ نادەین داعش و پەكەكە سەركه‌فتنێ ب دەست ڤه‌ بينن240973Image1

رووداو – هەولێر

جۆ بایدن لە ئەنقەرە رایگەیاند، توركیا هیچ دۆستێکی باشتری لە ئەمریكا نییە و پشتگیری حكومەتی ئەو وڵاتە دەكەن دژی تیرۆر. راشیگەیاند، دژی كردەوە تووندوتیژییەكانی داعش و پەكەكەن لە توركيا.

جۆبایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا پشتگیری تەواوی واشنتنی بۆ تورکیا راگەیاند و گوتی ” رووداوەکەی 15 تەمووزی تورکیا جێگای نیگەرانی هەموو لایەک بوو. ئێمە پشتگیری حکومەتی تورکیا دەکەین و دژی کودەتا چییەکان بووین”.

جۆ بایدن راشیگەیاند، لەبارەی رادەستكردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن لەگەڵ حكومەتی توركیا هەماهەنگی دەكەن و رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.

جۆ بایدن ئیدانەی تەقینەوەكانی چەند رۆژی رابردووی توركیای كرد، بەتایبەت تەقینەوەكەی دیلۆك كە بەهۆیەوە 51 هاونیشتمانی شەهیدبوون، لەسەر ئەو پرسەش رایگەیاند “كردەوە تووندوتیژییەكان هەر رێكخراوێك ئەنجامیبدات ئەمریكا دژی دەوەستێتەوە و پێویستە رێگە لەو رێكخراوە تیرۆریستییانە بگیرێت”.

بایدن گوتی “ئەو كردەوانە ئەگەر داعش، پەكەكە یان هەر رێكخراوێكی دیكەی تیرۆریستی ئەنجامیبدات، دژی دەوەستینەوە. نابێت رێگەبدرێت ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانە سەركەوتن بەدەستبهێنن”.

لەبارەی کودەتاکەی توركیا، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند ” بەڕاستی پەیامەکەی ئەردۆغان لەڕێگەی مۆبایلەوە بوو هۆی ئەوەی خەڵک بەرگری لە تورکیا بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان. دەستخۆشی لە خەڵکی ئازا و بوێری تورکیا دەکەین کە رووبەڕووی تانکەکان بوونەوە، بەڕاستی لە کودەتاکە تەنیا پەرلەمان نەکرایە ئامانج، بەڵکو کودەتاچییەکان کێشەیان بۆ خەڵکی تورکیا دروستکرد، ئەوەی روویدا و خەڵکی تورکیا کردی پاڵەوانی دیموکراسیەتی تورکیا بوون”.

دەربارەی ئەوەی کە ئەمریکا یان بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ کودەتاکە بوون، جۆبایدن گوتی “ئێمە هەرگیز یارمەتی کودەتا چییەکانمان نەداوە، بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستییانە دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi