ل روومادی ب دههان تەرمێن داعشێ ل گۆڕهكێ ب كۆم دا هاتنه ديتن
باسنيۆز:
بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان ڕای گەیاند، لە دوورگەی خالێدییە گۆڕێكی بە كۆمەڵی داعش دۆزراوەتەوە كە بەدەیان تەرمی تێدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/8/2016)، غەیاس سوورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە مووسڵ بە (باسنیوز)ی گوت: “دوێنێ لە میانەی گەڕان و پشكنینی ھێزەكانی سوپای عێراق بۆ پووچەڵكردنی بۆمب و تەقەمەنی پاشماوەكانی داعش، گۆڕێكی بەكۆمەڵی چەكدارانی داعش دۆزراوەتەوە، كە بەدەیان تەرمی داعشی تێدایە”.
بەگوتەی غەیاس سوورچی، ئەو تەرمانە بە بێ شووشتن و بە جلوبەرگی خۆیانەوە لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا شاردراونەتەوە، تەنانەت ھەندێكیان ناسنامەكانیان لە گیرفان دایە.
غەیاس سوورچی بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد، ئەو چەكدارانی داعش لە شەڕەكەی بیابانی خالیدیە و بەدەستی سوپای عێراق كوژراون.
گوتیشی: “چاوەڕوان دەكرێت چەندین گۆڕی بە كۆمەڵی ھاوشێوە لە ناوچەكە بدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوەی داعش لاواز بووە، ژمارەی كوژراوەكانیشی زۆرن، بۆیە تەنانەت ناتوانرێت تەرمی چەكدارەكانی بشوات و نوێژیان لەسەر بكات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی