ل بروكسل په‌قينه‌كێ روو دا
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له بروكسێلی پایته‌ختی به‌لژیكا بۆمبێك له بینای ئه‌نستیتۆی تاوانناسی ته‌قییه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بیناكه چووڵ بوو، هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، داواكاری گشتیی بروكسێل رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له بینای ئه‌نستیتۆی تاوانناسی روویداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زیانی گیانی هه‌بێت و هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه.
كه‌ناڵی RTL رایگه‌یاند كاتژمێر 3:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆتۆمبێلێك به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان بازداوه و یه‌ك یان چه‌ند هێرشكار بۆمبێكیان له نزیك تاقیگه‌كان ته‌قاندۆته كه ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوه.
ئه‌نستیتۆی تاوانناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی به‌لژیكایه، كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی تاوان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی