بریارا دابەشکرنا ئهردى ل ئەنجوومەنێ وەزیران دەرچوو
هەولێر-KDP.info-
ئەندامێکی لیژنەی شارەوانی پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان پێویستی بەسێ قۆناغ ھەیە و لەئێستاشدا قۆناغی یەکەم تەواو بووە و کار بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەم دەکرێت.
(بەھزاد زێباری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “کارکردن بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەردەوامە و لەئێستادا قۆناغی یەکەمی تەواوبووە کە کۆکردنەوەی داتاوئاماربووە و کار بۆ قۆناغی دووەم دەکرێت کە دیاری کردنی زەویە لەپارێزگ و قەزا و ناحیەکان و لەزۆر شوێنیش زەوی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان دابەش بکرێت.
(زێباری) گوتیشی: “ھەرکاتێک قۆناغی دیاریکردنی زەویش تەواو بوو ئەو کات قۆناغی سێ یەم دەستپێدەکات کە دابەشکردنی زەوی دەبێت بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەپێی خاڵ و رێزبەندی، دیاریش دەبێت کە بەچ شێوەیەک زەوی دابەش دەکرێت.
ئهو ئەندامهی لیژنەی شارەوانی دهشڵێت، بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و پەشیمانبوونەوە لێی نیە، بەڵام پێویستی بەکات ھەیە، چونکە وردەکاری زۆرە، لەبەر ئەوەی دیاریکردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی کاتی دەوێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی