سلێڤانه‌یی: پلانه‌كا به‌غدا زیانێن مه‌زن ب هه‌رێمێ دگه‌هینت.. نوونه‌رێن كورد ناهێلن سه‌ربگرت
هەولێر-KDP.info-
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌ترسی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای خاڵه سنووریه‌كان ده‌خاته‌ڕو و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پیلانه‌كه سه‌ربگرێت زیانی گه‌وره به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێ.
حاكم(سه‌رحان سلێڤانه‌یی ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایاند: ” به‌گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه، پێویسته به‌غدا به هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی خاڵه سنووریه‌كان بكات، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێ به‌بێ هه‌رێم گشت خاڵه سنووریه‌كان بخاته ژێر چنگی خۆی، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووره.
(سلێڤانه‌یی) گوتیشی: “ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسای خاڵه سنووری و گومریه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌ندێ لایه‌نی نێو په‌ڕله‌مانی عێراق مه‌به‌ستیان په‌سه‌ندبكربێت له‌په‌ڕله‌مانی ئه‌وه زیانی زۆر به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌و كات عێراق ده‌توانێ بڵێ من خاڵی سنووری حاجی ئومه‌رانم ناوێت و دایبخات، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا رێگری له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها ده‌كه‌ن و ناهێڵن سه‌ربگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی