روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته ئارمانج
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسيا داوا له توركیا ده‌كات خۆی له به ئامانج كردنی كورد دوور رابگرێت.
ماریا زاخارۆفا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵێكی RT، زاخارۆف سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژئاوای كوردستان تیشكی خسته سه‌ر پێویستی له‌به‌رچاو گرتنی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناو سنووری وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتی داوا له توركیای هاوبه‌ش ده‌كه‌ین كه هۆشیار بێت له هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌كانی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له باكووری سوریا و خۆی له به ئامانجكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆلی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یان گرووپه‌كانی ئه‌تنیكی بپارێزێت كه كوردانی سوریا به‌شێكن له شه‌ڕی دژی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی