سەرۆكایەتیا هەرێما كوردستانێ: بارزانی تەوجیهات دەرکرن بۆ کۆنترۆلكرنا دۆخى
رووداو- هەولێر
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رووداوەکەی كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: “سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە بۆ ئەوەی تەشەنە نەکات”.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت”.
دەقی روونکردنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژی هەینی 3ـی 3ـی 2017 لە كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات.
لەگەڵ ئەوەیش دەبێ هەموو لایەك بزانن لە هەرێمی كوردستاندا تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی هەرێم بەرپرسن لە ئیدارەی هەرێم. لە هەمانكاتدا هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێم یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 3ـی 2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی