محەمەدئەمین کارداش: سەربەخۆییا کوردستانێ ل بەرژەوەندیيا رۆژهەلا ناڤين دایە
تورکیا-KDP.info-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا (PDK-T) دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی سەربەخۆییی کوردستان دەکەن، کوردیش وەک هەموو گەلانی دنیا مافی سەربەخۆیی هەیە و بۆ ئەوەی بە سەربەخۆیی لە سەر خاکی خۆی بژیێت، دەبێ کوردستان سەربەخۆ بێت، کی چی دەڵێت، با بڵێت، بە بڕوای من ”سەربەخۆییی کوردستان لە بەرژوەندیی ڕۆژهەڵاتی ناویندایە.”
(محەمەدئەمین کارداش)، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا (PDK-T) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”هەڵوێستە نەتەوەییەکانی کورد، ئەوانەن کە (سەرۆک بارزانی) بە میهرەبانی و لێهاتووییی خۆی لە جیهاندا نوێنەرایەتیی کورد دەکات و، بە هەنگاوە دیپلۆماسییەکان و بە بیروباوەڕی بەنرخی نەتەوەیی جێگایی خۆی لە دڵی هەموو کوردێکدا بەرفراوان کردووە. (سەرۆک بارزانی)، نەک بەتەنیا سەرۆکی باشووری کوردستانە، بەڵکو سەرۆکی هەرچوار پارچەی کوردستانە، ڕێگای (سەرۆک بارزانی) ڕێگای دیموکراسییە، (سەرۆک بارزانی) درێژە بە تێکوشانی نەتەوەیی خۆی دەدات، کە ئەمڕۆ ئۆمێدی نەتەوەی کورد و مافی دەوڵەتبونی کوردانی کردووەتە واقع.”
(کارداش)، گوتی: ”شنگال بەشێکی دانەبڕاوی هەرێمی باشووری کوردستانە و پێویستە شنگال و کوردانی ئێزدی، وەک هەرچوار پارچەی کوردستان لەناو نەتەوەی کورددا بن، ئێزدی خاوەنی کوردستانن، کوردستان وڵاتی ئێزدیانە، نەک جوگرافیا، نەک زمان، نەک نەتەوە، نەک چاند و کلتووری ئێزدیان جیا نییە، بگرە پاشەڕۆژی ئیزدی و ئێزدیخان، بە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستانەوە گرێ دراوە، لەبەر ئەوە پێویستە پەکەکە شنگال بەجێ بهێڵێت و جەنگ و ناکۆکی لە شنگال نەمێنن و پێویستە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە، ببێتە جیگای پیکەوەژیان. پەکەکە بە کردەوەکانی ئالۆزی پەیدا دەکات و پەکەکە لە شنگال ئەجیندای وڵاتان جێبەجێ دەکات و، بووەتە کەرەستەی دەستی وڵاتان، ئەگەر پەکەکە هاوکاریی کوردانی ئێزدی کردبێت، کوردستان و ئێمەش دەڵێین ماڵیان ئاوا بێت بەڵام مانەوەی پەکەکە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و کێشەی کوردان قووڵتر دەکات.”
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا دەشڵێت: ”لە ڕۆژئاوای کوردستان پێویستە کورد یەکتر قبووڵ بکەن، ئەگەر ئامانجی سیاسەتی کورد مافی کوردان بێ، ئینجا پێویستە ئاشتیی ناوخۆیی ئاوەدان بکریت و پێویستە کورد یەکتر قبووڵ بکەن، ئێمە وەک PDK-T، داوا لە پەیەدە دەکەین، پێویستە کورد قبووڵ بکەن و پێوستە دیموکراسی بۆ هەموو کەس و ڕێکخستنێک بێت و کردارەکانی پەیەدە بۆ سەر نووسینگەکانی ئەنەکەسە شەرمەزار دەکەین و لە ڕۆژئاوا پەکەکە هۆکاری ئەم براکوژییەیە، ئەمەش دەبێتە خزمەت بە دژمنانی میللەتەکامان و پەکەکە لە ڕۆژئاوا بۆ خزمەتی عەرەب و ڕژێم کار دەکات و پێویستە بۆ کورد و کوردستان کار بکات، پەکەکە هەر لە دامەزراندنی خۆیەوە تاکو ئێستا دژی کورد کار دەکات و تەنیا بو دروشم کار دەکات بۆیە ئێمە هیچ باوەڕێکمان بەوان نییە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی