پۆلیسێن هەولێرێ دەستهسهركرنا27 توهمەتباران راگەهاند
هەولێر-KDP.info-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا لە هەولێر و دەوروبەری، 27 تۆمەتباریان قۆڵبەست كردووە كە لە چەندین تاوانی جیاجیاوە تێوە گلاون.
ئەمڕۆ رێكەوتی (٢٠١٧/٥/١٣) كاتژمێر (١٠)ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەلێر، پرێسكۆنفرانسێك بۆ رائیدی پۆلیس (هۆگر عەزیز محەممەد)، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ساز كرا سەبارەت بە ئاشكراكردنی چەندین تاوان كە لە ماوەكانی رابردوودا ئەنجام دراون كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :-
١ – دزی
تۆمەتبار (ز. ح. ح)، تەمەن (٣١)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی (٤١) بوتڵی غاز و چەند جلیكان نەوت لە ناحیەی عەنكاوە، ئێستاش بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی بەند كراوە.
٢ – دزی
تۆمەتبار (ح. ع. ش)، تەمەن (٣٢)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی (٢٢،٧٠٠) بیست و دوو هەزار و حەوتسەد دۆلاری ئەمەریكی و (١٢،٠٠٠،٠٠٠) دوانزە ملیۆن دیناری عێراقی و (٣٥) سی و پێنج مسقاڵ زێڕ لە پیرمام.
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی .
٣ – دزی
تۆمەتبار (ا. ل. ع)، تەمەن (٢٠)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیكردن لە (١١) یانزە ئۆتۆمبێل لە جۆری پاس كۆستەر، شتی دزراو بریتی بوون لە (٤،٠٠٠،٠٠٠) چوار ملیۆن دیناری عێراقی و دەمانچە لە گەڕەكی كوردستان.
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٤ – دزی
تۆمەتبار (م . ش. م)، تەمەن (٢٨)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) لە قەزای خەبات
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٥ – دزی
تۆمەتبار (ا. ن. ص)، تەمەن (٢٧)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٢،٤٠٠) دووهەزاروو چوار سەد دۆلاری ئەمەریكی و زێر و (٤) چوار تەلەڤزیۆن لە گوندی كانی قرژاڵە
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٦ – دزی
تۆمەتبار (ھ. ی. ا)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٥٥٠،٠٠٠) پێنج سەدوو پەنجا هەزارو بڕێك زێر لە قەزای خەبات
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٧ – دزی
تۆمەتبار (ی. ق. ج)، تەمەن (٢٤)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆبایلێك لە كۆمەڵگەی بنەسڵاوە
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٨ – دزی
تۆمەتبار (م. ب. ع)، تەمەن (٢٢)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٢٠،٠٠٠) بیست هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە شاری زەیتوون
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٩ – دزی
تۆمەتبار (ا. س. ص)، تەمەن (٢٦)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی كۆتری گرانبەها لەگەڵ (١٩) سەر ئاژەڵ (مەڕ) لە گەڕەكی (٥٥ ماردین)
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٠ – دزی
تۆمەتبار (س. ع. ح)، تەمەن (٢٢)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (ا. ا. م)، تەمەن (١٩)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم دوو تۆمەتبارە لە سێ دزی جیاوازدا هەڵسابوون بە دزینی (٦٦) ئامێری مۆبایل و (٣) ئایپاد و بڕێك پارە و چەك لە جۆری (كڵاشینكۆف) لە شارۆچكەی كۆڕێ
ئەم دوو تۆمەتبارە بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١١ – دزی
تۆمەتبار (ھ . م . ع)، تەمەن (٢٥)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی (٣) قاسە كە (٦٠،٠٠٠) شەست هەزار دۆلاری ئەمەریكی تێدابوو لەە شەقامی (٤٠) مەتری
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٢ – دزی
تۆمەتبار (ش . ب . ع)، تەمەن (٢١)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی چەندین ئۆتۆمبێل لە جۆری (پیكەب هایلۆكس-توێتا ئەڤەلۆن-پیكەب دێر) لە ناو چەند پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە دریم سیتی
تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٣ – دزی
تۆمەتبار (ڕ. ح. ع)، تەمەن (٢٠)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی (١٢) دوانزە ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) لە چەند شوێنێكی جیا.
١٤ – دزی
تۆمەتبار (س. ح . ق)، تەمەن (٢٧)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (ا . ا . ح)، تەمەن (٢٤)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (ع. ح. ع)، تەمەن (٢٢)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بە دزینی (١٠٠مسقاڵ زێڕو٦٠ وەرەقەو ٣ ملیۆن ) و فڕاندنی جانتای ئافرەتان لە گەڕەكەكانی (ئاكار و ئیسكان و هۆڵی زەرد)
ئەم تۆمەتبارانە بەندن بە پێی ماددە (٤٤٢) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٥ – دزی
تۆمەتبار (س. ع . ق)، تەمەن (٢٢)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی سەرەمەزرا بە بڕی (٦) وەرەقە
ئەم تۆمەتبارە بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٦ – دزی
تۆمەتبار (ق. م. م)، تەمەن (٣٦)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (ف. ح. ح)، تەمەن (٤٣)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بە دزینی (١٠ تەلەفزیۆن و مۆلیدە و ستوون و وایەر لە مەزرەعەكان)
ئەم تۆمەتبارانە بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٧ – دزی
تۆمەتبار (م. ف. ا)، تەمەن (١٩)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (د. ب. ح)، تەمەن (٢٠)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بە دزینی (٩) ماتۆڕسكیل بایی (٢،٧٠٠،٠٠) دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار لە بازاڕی بنەسڵاوە و بازاڕی سێتاقان
ئەم تۆمەتبارانە بەندن بە پێی ماددە (٤٤٧) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٨ – دزی
تۆمەتبار (ا. ن. ح)، تەمەن (٣٧)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە دزینی بڕی (١٥٠،٠٠٠$) سەدوو پەنجا هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فۆڕد لە گوندی ئینگلیزی
ئەم تۆمەتبارە بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
١٩ – تەقەكردن
تۆمەتبار (ی. ا. ی)، تەمەن (٤٣)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە تەقەی هەوایی كردبوو لە كۆمەڵگەی بنەسڵاوە
٢٠ – تەقەكردن _ دزی چەك
تۆمەتبار (ك. ع. ق)، تەمەن (٢٩)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە دزینی چەك بە سەرخۆشی، دواتر تەقەی كردووە لە گوندی سێبەردان
ئەم تۆمەتبارە بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
٢١ – تەقەكردن
تۆمەتبار (گ. ص. م)، تەمەن (٢٤)ساڵ، پیشە كاسب
تۆمەتبار (پ. ا. ع)، تەمەن (٢١)ساڵ، پیشە كاسب
ئەم دوو تۆمەتبارە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی هەڵسابوون بە تەقەكردن لە بەردەم ڕێستورانتی تودەی لە گەڕەكی ئازادی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی