كانونی دووه‌م 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زێده‌ترى 121 هەزار پيڤه‌رێن زيره‌ك يێن کارەبێ ل هەرێما کوردستانێ هاتينه‌ دانان

زێده‌ترى 121 هەزار پيڤه‌رێن زيره‌ك يێن کارەبێ ل هەرێما کوردستانێ هاتينه‌ دانان

رووداو – هەولێر

دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ‏تاوەکو ئێستا ‏121 هەزار و 150 پێوەر دانراون، بەڕێوەبەری پلانی تۆڕی زیرەکی کارەباش دەڵێت، کارکردن لە تۆڕی زیرەکی کارەبا خێراتربووە.

ئەندازیار یاسین حەسەن، بەڕێوەبەری پلانی تۆڕی زیرەکی کارەبا ‏بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “کارکردن لە تۆڕی زیرەکی کارەبا خێراتر ‏بووە و مانگانە پلانی دانانی پێوەری زیرەک زیاتر دەکەین”.

بەڕێوەبەری پلانی تۆڕی زیرەکی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای ‏حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، تۆڕی زیرەک تەنیا ‏دانانی پێوەر نییە، بەڵکو کاری دیکە هەیە کە دەبێت بۆ تۆڕەکە بکرێت، ‏ئەوانیش بەگەڕخستنی سۆفتوێر و سیستەمی ‏گەیاندنی تۆڕەکەن و پێکەوە کار لەسەر هەرسێ بەشی پرۆژەکە ‏دەکرێت.‏

یاسین حەسەن جەختی لەوە کردەوە، تۆڕی زیرەک پرۆژەیەکی ‏ستراتیجیی وەزارەتی کارەبایە و دەبێت لە ماوەی 18 مانگ ‏تەواوبکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 دەخایەنێت، بەڵام بەهۆی ‏زیادبوونی بەشداربووانی کارەبا لەوانەیە چەند مانگێک وادەی ‏جێبەجێکردنی پرۆژەکە درێژبکرێتەوە.‏

بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی ‏جێبەجێکاری پرۆژەکە، دەبێت یەک ملیۆن و 500 هەزار پێوەر بۆ ‏هاوبەشانی کارەبا دابنرێن و بەڕێوەبەری پلانی تۆڕی زیرەکی ‏کارەباش دەڵێت، دانانی پێوەری بەکارهێنان کارەبا ‏کۆنترۆڵ دەکات و حکومەت و هاونیشتمانیان سوودمەندی سەرەکی ‏پرۆژەکە دەبن و تەنیا ئەوانە زیان دەکەن کە کارەبایان بە ‏نایاسایی راکێشاوە.‏

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi