كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هنارتنا ٢٠٠ ملیاران دێ بەردەوام بت

هنارتنا ٢٠٠ ملیاران دێ بەردەوام بت
ZNA- ھەولێر

بەرپرسێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تیمی ھاوبەشی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر خەریکی وردبینین و ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بەردەوام بێت. راوێژکارێکی کازمییش ئاماژە بەوە دەکات “حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای یاسای کارگێڕیی دارایی، لە ساڵی ٢٠٢٢شدا لەسەر ناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”. ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق پێیوایە بەغدا ئەو پارەیە دەنێرێت، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، ھەوڵێک ھەیە لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆئەوەی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-١٢-٢٠٢١ بەرپرسێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمێکی ھاوبەشی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر خەریکی وردبینین و چاوەڕوان دەکرێت پێش سەری ساڵی نوێ کارەکەیان تەواو بکەن.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەبارەی ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە بەغداوە بۆ ھەولێر رایگەیاند، “ئەو ٢٠٠ ملیارەی چەند مانگێکە حکومەتی فیدراڵی دەینێرێت کەمترین پشکی ھەرێمی کوردستانە، چونکە بەغدا یاسای بودجەی جێبەجێ نەکردووە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانی نەناردووە؛ تەنیا ٢٠٠ ملیار دیناری وەکو سولفە ناردووە”.

بەرپرسەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، “ھیچ پاساوێک نییە بۆئەوەی حکومەتی فیدراڵی ئەو پارەیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا نەنێرێت، بەتایبەتی کاتێک دەبینین تیمی ھاوبەشی چاودێریی دارایی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە ھەولێرن و خەریکی وردبینین و چاوەڕوان دەکرێت پێش دەستپێکی ساڵی نوێ کارەکەیان تەواو بکەن”.
سەرچاوە | رووداو

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi