كانونی یه‌كه‌م 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژبه‌ر په‌كه‌كێ نیڤا وه‌لاتيێن کورد رۆژئائاڤايێ کوردستانێ بجهـ هێلايه‌  

ژبه‌ر په‌كه‌كێ نیڤا وه‌لاتيێن کورد رۆژئائاڤايێ کوردستانێ بجهـ هێلايه‌  

باسنيوز:

چالاکێکی سیاسیی کوردی رۆژئاوای کوردستان جەخت دەکاتەوە، کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەزاران گەنجی کوردی خستوونەتە جەنگێکەوە، کە هیچ خێری بۆ گەلەکەمان نییە، ئەمە جگە لەوەی بووەتە هۆی ئەوەی 50%ی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، لەوەتەی ناوچەکەی لە رژێمی سووریا رادەست کراوە، بۆ دەرەوە کۆچ بکەن.

شێخ نەبی فازڵ، چالاکوانی سیاسی، بۆ (باسنیوز) گوتی: “پەکەکە هیچ دەسکەوتێکی لە رۆژئاوای کوردستان نەهێناوەتە دی و تەنیا ئەجێندای دوژمنانی جێبەجێ کردووە، کە وەک ئامراز بەکار هێنراوە و بەوپەڕی دڵسۆزیی ئەرکەکەی جێبەجێ کردووە، کە خۆی لە چۆلکردنی ناوچەی رۆژئاوای کوردستان دەبینێتەوە، لە هەموو توانا زانستی و مرۆیی و ئابووری و سیاسییەکان، بەجۆرێک، هەزاران گەنجی خستووەتە مەیدانی جەنگێک، کە هیچ خێروبێرێکی بۆ گەلەکەمان نییە، ئەمە جگە لە چاندنی رق و کینە لەنێوان گەلەکەمان و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا”.

فازڵ گوتیشی: “پەکەکە بووەتە هۆی ئەوەی 50%ی گەلی کورد لە سەرەتای تەنگژە و رووداوەکانی سووریا تا ئەمڕۆ بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە دەرهەق بە گەلەکەمان پەیڕەوی کردووە، کە خۆی لە بەزۆر کردن بە سەرباز و خستنەبەر خوێندنی ئایدیۆلۆژی و قبووڵنەکردنی رای جیاواز دیوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە هەموو ئەوانە وایان کردووە، ئەو دەسەڵاتە ببێتە هۆکاری لەناوبردن و وێرانکاری.

سەبارەت بەوەی، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، سەرەڕای هەموو ئەو هاوکاری و خزمەتەی پێشکەشی کردووە، لە باری سیاسییەوە دانی بە پەیەدە و دەسەڵاتە خۆسەرییەکەیدا نەناوە، فازڵ دەڵێ: “هۆکاری ئەوەی ناسنامەی سیاسیی ئەو پارتە روون نەبێ، ئەو بیری ناڕۆشنەی لەسەری دەڕوا و ئەو پرۆژەی خەیاڵییەی راگەیاندووە، وەک پرۆژەی گەلی دیموکرات، ئەمانە وایان کردووە هاوپەیمانان بەشێوەیەکی گشتی و ئەمریکاش بەتایبەت وەک هاوبەشی ئەمنی و هێزی بەکرێگیراو مامەڵەی لەگەڵدا بکەن”. راشیگەیاند: “خودی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زیاد لە بۆنەیەک ئەمەی راگەیاندووە”.
ئەو چالاکوانە سیاسییە دووپاتیشی کردەوە: “دۆخی ئاوارەکانی ئێزدی لە کەمپ و خێوەتگاکاندا هەر وەک خۆی ماوەتەوە، ئەویش بەهۆی رێککەوتنی نێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پەکەکە بۆ مانەوەیان لە شنگال و شکستپێهێنانی رێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال”.
شێخ نەبی فازڵ، گوتیشی: “رژێمی سووریا دان بە مافەکانی کورددا نانێت، چونکە عەقڵیەتی رژێم سەرەڕای ملیۆنان قوربانی و شوێنبزربوو و ئاوارە و وێرانبوونی زیاتر لە نیوەی ژێرخانی سووریا، هیچ نەگۆڕاوە، هەموو ئەوەی رژێم لەسەری رەزامەندە ئەوەیە، کە پەیەدە لە چوارچێوەی یاسای ئیدارەی خۆجێیی بۆ رژێم بمێنێتەوە و زیاتر نا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi