وه‌زاره‌تا چاندنێ:بریارا سه‌رۆكێ حكوومه‌تێ لسه‌ر به‌نداڤان كاریگه‌ريه‌كا مه‌زن بۆ پاراستنا ئاڤێ هه‌يه
باسنيوز:
بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان به ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی پێوست بۆ به‌نداوه‌كانی كوردستان، به گرنگ داده‌نرێت و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بریاره‌كه كاریگه‌ریی خێرای له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووریی كوردستان ده‌بێت و گرنگتر له‌وه خێرا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/1/2021، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی به‌نداوه‌كان زۆر گرنگ بوو، گرفتی ئاو له كوردستان جدییه و ئه‌م بڕیاره هۆكاره بۆ گلدانه‌وه و پاراستنی ئاو، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌مڕۆ، ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆرێك له گرفته‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه دروێنه‌ی ئاوه و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه به‌نداوه‌كانی لێن، ئه‌و بڕیاره بۆ سامانی ماسی و كشتوكاڵ و ژینگه‌ش كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به خێرایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و خودی خۆی گرنگیی زۆر به پرسی ئاو ده‌دات و كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ له‌و باره‌وه دراون، كه لێكه‌وته‌ی زۆر باشی ده‌بێت بۆ كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی