پێله‌كا به‌فرو بارانێ دێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌گرت
كوردستان تى ڤى:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 10 ى 1 ى 2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو کردەوە و رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران هه‌یه، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له‌سه‌ر لووتكه‌ى به‌شێك له شاخه به‌رزه‌كان هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، سبەی سێشه‌ممه 11 ى 1 ى 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان به درێژایی كاته‌كان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له كاتى جیاجیادا هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه سبەى سێشەممە له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بڕى بارانبارین به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌م ناوچانه‌دا: ئیدارەى ڕاپەڕین، سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی