ئه‌یلول 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌زموونێن خۆلا ئێكێ ده‌ست پێكرن  

ئه‌زموونێن خۆلا ئێكێ ده‌ست پێكرن  

وشه‌:
لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم دەستی پێ‌ كرد، وەزارەتی پەروەردەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكاری توند دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ دووشەم 10ـی كانوونی دووەم، دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندنی ساڵی 2021 بۆ 2022 دەستی پێ‌ كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی ئاگادار دەكەینەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بەستنی دەمامك بۆ ستافی كارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران لەكاتی تاقیكردنەوەكان و دەستپێكردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن، ئیلزامییە.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەش كردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، پێویستە سەرپەرشتیارانی هاوڕێی رەخنەگری قوتابخانەكان لە كاتی سەردانكردنی ناوەندەكانی خوێندن لە رۆژانی تاقیكردنەوەكان و دەستپێكردنی وەرزی دووەم، بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە بكەن و ئاستی پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بدەنە پەروەردەی شارۆكەكان.

ئەوەیش ڕوون كراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردە لە چەند هەفتەی رابردوودا زیاتر ملیۆن و 750 دەمامك و 670 هەزار پاككەرەوە (معقم)، بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش كردووە.

بڵاوبوونەوەی تیرەی نوێی كۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیكرۆن، ئێستە وایكردووە لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ بكرێت، ئەمەیش بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی و كەمترین زیان بۆ سەر هاووڵاتییان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi