كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌قاناسيا هەرێمێ:سبەی بەفر و بارانە

سه‌قاناسيا هەرێمێ:سبەی بەفر و بارانە

باسنيوز:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە سبەی شەپۆڵێکی بەفروباران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 12/1/2022، کەسناسی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە: “پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو و سبەى بەیانى پێنجشەممە ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەسپێکردنى بارانبارین لەناوچەکانى باکوور و ڕۆژئاوای هەرێم لەکاتەکانى بەیانى زوودا پاشان بارانبارینەکە زیاد دەکات بۆ بارانى مام ناوەند و لە کاتەکانى پێش نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت”.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کاتەکانى دوای نیوڕۆ و شەودا کاریگەرییەکەى زیاتر لە سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و ڕاپەڕین گەرمیان دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور دەبارێت.

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئێستا بارانبارین لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان هەولێر، دهۆک و سەنتەرى شارى دهۆک هەیە، ئەگەری هەیە سبەى بەیانى هەندێک کات ئاستى بارانبارین بگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بۆ ماوەیەکى کورت لە هەندێ ناوچە وەکوو ئاکرێ، بەردەرەش، کۆیە، هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر”.

هەروەها کەشناسی روونیشیکردووەتەوە کە سبەى لە کاتى بارانبارین مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ 3 تاوەکوو 4کم.

ئەمەی خوارەوەش رێژەی بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانە:

پیرمام 0.7 ملم
دهۆک 6.9 ملم
زاخۆ 1.4 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بارزان 4.8 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
سۆران 1.0 ملم
سمێلان 0.6 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم
سیدەکان 1.2 ملم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi