ئه‌یلول 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شاره‌زايه‌كێ سه‌قاناسيێ:پێله‌كا سەرمايا رووسی دێ هەرێما کوردستانێ ڤه‌گرت 

شاره‌زايه‌كێ سه‌قاناسيێ:پێله‌كا سەرمايا رووسی دێ هەرێما کوردستانێ ڤه‌گرت 

باسنيوز:

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات کە ئەمشەو لە هەموو ناوچەکان شەپۆلی بەفروباران کۆتایی دێت و شەپۆلێکی سەرمای رووسیش روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو شەپۆلی بەفروباران لە هەموو ناوچەکان کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتە روو: “لە ئەمشەوەوە تۆپەڵە هەوا ساردە سیبرییە رووسییەکە بە تەواوی دێتە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەورووبەرییەوە، بەهۆیەوە پلەکانی گەرمی لە هەموو ناوچەکان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاوییە بەرزەکان دەگاتە 30 پلەی ژێر سفری سەدی”.

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەم شەپۆلە سەرمایە تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi