سەرۆك بارزانی و ھادی عامری پێکئينانا حکومەتا نوو يا عێراقێ گۆتوبێژكر
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکوومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.
ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتاڕ تەنسیقی)، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی