سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پشتى سه‌ره‌دانه‌كا سه‌ركه‌فتى بۆ ئیماراتێ ڤه‌گه‌ريا هه‌ولێرێ
باسنيوز:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات)، ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌می 2022، گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی میرنشینی ئیمارات له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كاندا، تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویێکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی