سهقاناسى:پلهيێن گهرمێ ل ههرێما كوردستانێ دێ بلند بن
باسنيوز:
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە سبەیەوە تاوەکو پێنجشەممە پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە ئەمشەو ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت وە لە زۆیبەی ناوچەکان دابارین رادەوستێت بۆ سبەی رۆژی یەکشەممە ئەگەری دابارینی کەم بەشێوەی بەفر و باران لە کاتەکانی پاشنیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەلاتی هەرێمی کوردستان هەیە.
راشیگەیاندووە: “سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە سەروی 0 پلەی سیلیزی دەبێ تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە بە تاییەتی لە ناوچە سنووریەکاندا و بۆ رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما تاکوو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە بەردەوامی کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە 3 تاکو 4 پلەی سیلیزی”.
بەپێی راگەیەندراوەکە بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمرۆ شەممە 29-1-2022 شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ملم بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
هەولێر 2.2
سلێمانی 0.1
کەرکوک 1
دهۆک 0.8
پیرمام 2.6
چەمچەمال 2
زاخۆ 1.2
شەمامک 2.3
ئاکرێ 1.2
بارزان 1.8
بازیان 1.2
دوکان 0.4
حاج ئۆمەران 1.4
هەلشۆ 5.2
خەبات 0.6
پێنجوین 0.8
ماوەت 0.6
قەلادزە 0.4
سمێلان 0.4
مێرگەسۆر 8.8
سیدەکان 0.8
چۆمان 4
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی