وەزیری کارەبا: بە نەهێشتنی سەرپێچییەکان رەوشی کارەبا باشتر دەبێت
باسنيوز:
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆکی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10/9/2022، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک، جەختی لەسەر داهاتی کارەبا کردەوە، چونکە رێژەیەک لەو داهاتە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا خەرج دەکرێت”.
وەزیری کارەبا نەهێشتنی سەرپێچی و سزادانی سەرپێچیکارانی بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا بە گرنگ لەقەڵەمدا.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی (pre paid) و (پێوەری زیرەک) بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان کرد.
وەزیرێ کارەبا لەو سەردانەیەدا لە نزیکەوە لە کێشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزاکانی سنووری پارێزگاکای کۆڵییەوە و چەند کێشەیەکی تەکنیکی و دارایی و کارگێڕی چارەسەر کران.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی