وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دژی توندوتیژی دەوەستینەوە
باسنيوز :
ئەمڕۆ ئێوارە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕای گەیاند لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دووپاتی كردووەتەوە كە لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، دەوڵەتی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دژی توندوتیژی دەوەستێتەوە.
لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” بڵاوی كردەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قسەم کرد بۆ پرسە و سەرەخۆشی لە گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی بێتاوان کە بە هۆی هێرشەکانی ئێران لە رۆژی چوارشەممە لە سێ شارۆچکەی کوردستان رووی دا.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دووپاتی كردووەتەوە كە بەریتانیا لە بەرانبەر توندوتیژی، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوەستێت.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی