وه‌زیرا كۆچ و كۆچبه‌رێن عێراقێ:دڤێت ژینگه‌هه‌كا ئارام بۆ ئاواره‌یان بێته ئاماده‌كرن
وشه:
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، كۆتایی به چالاكیی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له خاكی عێراق بهێنێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه كه له چه‌ند كه‌مپێكی توركیا و سووریا نیشته‌جێن.
فایه‌ق ئیڤان وه‌زیری كاروباری كۆچ و ئاواره‌كانی عێراق رای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل كه دایانڕشتووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له‌وان كه‌مپی ناوچه‌ی جهرهفول سهخریش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ژیانێكی گونجاو بۆ ئه‌و ئاوارانه دابین ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنن سه‌رجه‌میان بۆ ماڵ‌وحاڵیان بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی میدڵست نیوز، یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌وه‌یه، ئاواره‌كان تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه بكرێن و له‌و كه‌مپانه رزگاریان بكات.
300 خێزانی عێراقی له كه‌مپێكی توركیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق.
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، 300 خێزانی عێراقی له كه‌مپێكی توركیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق.
ئه‌و له‌باره‌ی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی هۆلیش روونی كرده‌وه، هه‌شت هه‌زار خێزانی عێراقی له كه‌مپی هولی سووریا‌ن و ده‌ستیان به‌وه كردووه له ژێر رێكاری توندی ته‌ناهیی ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق.
زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه خه‌ڵكی شنگالن و ماڵیان به ته‌واوی وێران بووه و ته‌نانه‌ت ناسنامهكانیشیان ون كردووه، بۆیه حكوومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه بڕیاری پێویست ده‌رده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی