كانونی یه‌كه‌م 21, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌نجوومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ ده‌سته‌سه‌ركرنا دوو گرۆپێن تیرۆرستی سه‌ر ب داعش ل هه‌ولێرێ راگه‌هاند 

ئه‌نجوومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ ده‌سته‌سه‌ركرنا دوو گرۆپێن تیرۆرستی سه‌ر ب داعش ل هه‌ولێرێ راگه‌هاند 
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی تیرۆرستی سه‌ر به‌ داعش له‌ شاری هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پلانیان هەبوو پێش سەری ساڵی 2023 تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

دژه‌ تیرۆری كوردستان دوو تۆڕی تیرۆریستیی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كات و پلانه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

له‌ دوو هه‌وڵ و پیلانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ پێش سه‌ری ساڵی 2023 له‌ شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ مانگی 12ی 2022 توانرا هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌ و چوار تیرۆریستیش ده‌ستگیربكرێن كه‌ بریتیبوون له‌ دوو تۆڕی جیا و له‌لایه‌ن قیاداتی گرووپی تیرۆریستیی داعش فه‌رمانیان پێدرابوو بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.

تۆڕی یه‌كه‌م، تیرۆریستان (حه‌مزه‌ ئه‌یاد ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ سیاف ئه‌لقوره‌یشی و مهاجر ئه‌حمه‌د عزاوی ناسراو به‌ ئه‌بو جه‌عفه‌ر)، له‌ 23ـی 12ـی 2022 ده‌ستگیركران، تیرۆریست (سیاف ئه‌لقوره‌یشی) كه‌ خۆكوژ بووه‌ و پلانی هه‌بووه‌ پێش سه‌ری ساڵ له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو به‌ هاوكاری تیرۆریستی ده‌ستگیكراو (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) خۆی بته‌قێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵدا بوون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ رێگه‌ی ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایش عه‌نكاوه‌.

تۆڕی دووه‌م، تیرۆریست (موسا ئیسماعیل عه‌لوان ئیسماعیل ناسراو به‌ یه‌عقوب) تیرۆریست (م.ا.ح.) پێشتر له‌ (سووریا له‌ كه‌مپی هۆڵ) نیشته‌جێبوونه‌ و به‌شداربوون له‌ كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی له‌ناو كه‌مپی هۆڵ، ئه‌م دوو تیرۆریسته‌ له‌ ساڵی (2022) هاتوونه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر فه‌رمانی قیاداتی داعش پلانانیان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر و كوشتن له‌ شاری هه‌ولێر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi