كانونی دووه‌م 03, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيرۆ 32ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را سه‌رهه‌لدانا مه‌زنا گه‌لێ كوردستانێ يه‌

ئيرۆ 32ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را سه‌رهه‌لدانا مه‌زنا گه‌لێ كوردستانێ يه‌

باسنيوز:
* له‌ 5/3/1991ـدا، ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی له‌ كوردستان ده‌ستی پێ كرد و یه‌كه‌م شوێن ڕانیه‌ له‌ ده‌ستی رژێمی به‌عس ده‌رهێنرا و ئازاد كرا.
* ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان و هه‌ڵمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی به‌عس، تا ئازادكردنی كه‌ركووكی دڵی كوردستان، كه‌ دوائامانجی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ بوو، نه‌وه‌ستا.

* سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌رگی پێنجه‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد) باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات و ده‌ڵێ: مانگی ئاداری 1991، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و گه‌وره‌ بوو له‌ مێژووی گه‌لی كوردستاندا، جه‌ماوه‌ری ئازا و دڵسۆزی كوردستان دژی داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس له‌ كوردستان ڕاپه‌ڕین و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێم له‌ كوردستان ڕاماڵدران و كوردستان له‌ هێزی سته‌مكاری به‌عس پاك كرایه‌وه‌، كه‌ به‌رهه‌می یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌لی كوردستان و پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بوو.

* سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: له‌ 6/3/1991ـدا سه‌ردانی قاسمه‌ڕه‌شم كرد و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و برایانی سه‌ركردایه‌تیی به‌ره له‌ ناوچه‌كه‌ كۆبوومه‌وه‌ و بڕیار درا له‌ هه‌ردوو ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و گه‌لی كوردستانه‌وه‌، زانیاریی ڕێنوێنیی پێویست به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان بدرێت.

* سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێ: له‌ 11/3/1991 چووینه‌ ڕانیه‌ و پێشوازییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ و گه‌رمی جه‌ماوه‌ریمان لێ كرا و من و نه‌وشیروان مسته‌فا پێكه‌وه‌ بووین و وتارێكمان پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆز و خۆڕاگره‌كه‌ كرد

* سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: رۆژی 17/3/1991، سه‌ردانی پردێمان كرد، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، پێكه‌وه‌ چۆنیه‌تی رزگاركردنی كه‌ركووكمان تاوتوێ كرد، بڕیاری پێویست درا و هێزی پێویسیتیشی بۆ دیاری كرا

* رۆژی 20ی ئادار كه‌ركووك به‌ ته‌واوی ئازاد كرا. ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ئازادیی كه‌ركووك، پڕ بوو له‌ سه‌ربه‌رزی و هیوا و خۆشی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان.

* سه‌رۆك بارزانی، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كا: رۆژی 22ـی ئاداری 1991 سه‌ردانی شاری كۆیه‌م كرد و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، وتارێكم پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كۆیه‌ كرد و رامگه‌یاند كه‌ قۆناغی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی كۆتایی هات و پێویسته‌ به‌ره‌و شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌نگاو بنێین، هه‌ڵبژاردن بكرێ و جه‌ماوه‌ری كوردستان و گه‌لی كورد بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات.

* هه‌ر كات له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه‌ سه‌یری ڤیدیۆی وتاره‌كه‌م ده‌كه‌م، كه‌ له‌و بارودۆخه‌دا باسی هه‌ڵبژاردن و سه‌روه‌ری و شه‌رعیه‌تی یاسام كرد، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌م بارودۆخه‌ كه‌س بیری لێ نه‌ده‌كرده‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر كات ده‌یبینمه‌وه‌، هه‌ستێكی خۆشم بۆ دروست ده‌بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi