سه‌رۆك بارزانى پێشوازى ل وه‌زيرێ به‌رگڕيێ يێ ئه‌مريكا كر
K24 – هەولێر:
سه‌رۆك بارزانی و لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
له تویتێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نووسیوویه‌تی: “خۆشحاڵبووم به دیتنی لۆید ئۆستن له هه‌ولێر”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له تویته‌كه‌یدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی: “من و ئۆستن كۆمه‌ڵیك بابه‌تی گرنگمان تاووتوێكرد، له‌وانه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لاماندا بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی