كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: بڕیارا 688 یا ڕێخۆشکەربوو ژ بۆ کو ئەم ب شێوازێ خۆ حکومڕانیا گەلێ خۆ بکەین

مەسرور بارزانی: بڕیارا 688 یا ڕێخۆشکەربوو ژ بۆ کو ئەم ب شێوازێ خۆ حکومڕانیا گەلێ خۆ بکەین

K24 – هەولێر:

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا، کە لە چیاکاندا گیریان خواردبوو.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: بڕیاری 688 رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆمان حکومڕانی گەلەکەمان بکەین.

لە رۆژی 5ـی نیسان / ئه‌پرێلی 1991، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی گرنگ و مێژوویی بە ژمارە (688) بۆ پاراستنی کورد لە هێرش و هەڕەشەکانی رژێمی عێراق بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن، دەرکرد.

له‌ دانیشتنی ژمارە (2982)ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ زۆرینەی ده‌نگ بڕیاری (688)ی دەرکرد و تەنیا سێ وڵات لەگەڵ بڕیارەکە نەبوون، ئەوانیش بریتی بوون لە (زیمبابۆی، کوبا و یه‌مه‌ن)، دوو ئه‌ندامیش کە (چین و هیند) بوون، له‌ ئاست بڕیاره‌كه‌ بێلایه‌نییان نواند.

ئەم بڕیارە بەتەنها بریتی نەبوو لە پاراستنی کورد لە هەڕەشەکانی سەدام لەعێراقدا، بەڵکو هێڵێکی جیاکەرەوەشی لەنێوان کوردستان و بەشەکانی دیكه‌ی عێراق دروستکرد، کە بە هێڵی (36) ناسراوە، بەوەش کورد تاڕادەیەک لەمەترسییەکانی سەدام رزگاری بوو، کۆتایی بەدەسەڵاتی حکومەتی عێراق لەناوچە کوردییەکان هات.

دەرکردنی ئەم بڕیارە هه‌رێمی كوردستانی بردە قۆناغێکی نوێوە، بەجۆرێک توانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک وەک هەرێمێکی سیاسی و ئیداری جیاواز لە دەسەڵاتی حکومڕانی سەدام پێکبێنێت و کەوتە ژێر چاودێری ئەمه‌ریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi