كانونی دووه‌م 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سرور بارزانى : كوردستان دێ بهێزتر بیت

مه‌سرور بارزانى : كوردستان دێ بهێزتر بیت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی ئەو مادانەی لە بودجەدا پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

وەک مەسرور بارزانی دەڵێت، “هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.”

لە دانیشتنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا، بڕگەیەک لە مادەی 14 بە دڵی یەکێتی پەسند کرا و پارتی لێی ناڕازییە. بڕگەکە دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، هەروەها خەرجکردنی شایستەی وەبەرهێنانی پارێزگاکان بەپێی بنەماکانی ئەم یاسایە، بەپێچەوانەی ئەوە، لەسەر سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی، لەنێویاندا “تەمویلکردن” واتە پارە راستەوخۆ بداتە پارێزگاکان.

دوای پەسندکردنی مادەی 14ـی بودجە، بڕگەی 8ـی ئەو مادەیە ناکۆکی لێکەوتەوە و پارتی رایگەیاند، یەکێتی “بە تاکڕەوی و دژی هەموو حیزبە کوردستانییەکان وەستانەوە” بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگاکانی دیکە جیابکەنەوە، ئەوەش “پێچەوانەی دەستوورە.” دەشڵێت: ئەو بیرۆکەیەی ئەوان هەیانبوو، “بە ویستی ئەوان سەرنەکەوت و توانیمان ئامانجەکەیان لەنێوبەرین.” یەکێتیش دەڵێت: هەنگاوەکەیان دەستوورییە و “گرەنتییە بۆ مووچەخۆران.”

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.

هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi