ژڤانێ گەهشتنا 400 ملیار ديناران هاته ڕاگەهاندن و مووچە دێ ئێته بهلاڤكرن
وشه:
چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو، 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و دوای ئەوەیش ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت.
لە کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان درا و بە قسەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێکارەکانی ناردنی ئەو پارەیە چەند ڕۆژێکی دەوێت و ئەمڕۆ تەواو بووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ “وشە” گوتی، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو بڕی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بخرێتە سەر هەژماری کوردستان.
ڕوونیشی کردەوە کە بە گەیشتنی ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەکرێت.
هەموو زانیارییەکان بەو ئاراستەیەن کە بەر لە جەژنی قوربان تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان مووچە وەربگرن، بەڵام هێشتا ئەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بە تەواوی یەکلا نەکراوەتەوە.
بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بڕی نزیکەی 920 ملیار دینار پێویستە، بەڵام ئێستە بەهۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان وەستاوە، بەغدا بە قەرز سولفەی 400 ملیاری ڕەوانە دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی