حكوومه‌ت: ئه‌ركه ل سه‌ر حكوومه‌تا عێراقێ ته‌ڤايا شایسته‌يێن دارایی يێن هه‌رێمێ خه‌رج بكه‌ت
وشه:
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رێوه چوو.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێشهاته پێوه‌ندیداره‌كان به په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق و لێكه‌وته‌كانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌رك و بهرپهرسیاریهتییهكانی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی واژۆ كراون جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و ڕێككهوتننهكان، ده‌ستكاری بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ماف و شایسته داراییه‌كان كرا كه له ڕووی ده‌ستووریه‌وه، گۆڕانكاریی له ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵیی و هه‌رێم ڕێگاپێدراو نییه.
پێویسته میكانیزمی شیاو به ئاراسته‌ی خه‌رجكردنی شایسته‌كانی هه‌رێم دابنرێت
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، كه له كاتی جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی بودجه له دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ به‌ڵێنیداوه، پێداچوونه‌وه بكات به بڕگه و ماده هه‌مواركراوه‌كان كه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌گونجێن و تاچه‌ند شایانی جێبهجێكردنن و پێویسته میكانیزمی شیاو به ئاراسته‌ی خه‌رجكردنی شایسته‌كانی هه‌رێم دابنرێت و هه‌ر ڕێكارێكی جیاكاری له دژی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌رێم پابه‌ندییه ده‌ستووریه‌كانی خۆی به‌جێگه‌یاندووه و هیچ بیانوو و پاساوێكیش بۆ هه‌ر ڕێكارێكی جیاكاریی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، به تایبه‌تیش پاساوی نه‌وت كه پێشتر هه‌میشه ده‌كرایه بیانوو بۆ نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بێبه‌شكردنی له شایسته داراییه‌كانی، بۆیه ئێسته ئه‌ركه له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵی، یاسای بودجه جێبه‌جێ بكات و ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكات له پێش هه‌مووشیه‌وه ته‌رخانكراوی خه‌رجی مانگانه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی له ناو خشته‌كانی بودجه‌دا جێگیركراون له دوای جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، له‌لایه‌ن ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕهوانه كرا كه تا ئێسته ده‌نگدانی كۆتاییان له سه‌ر نه‌دراوه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی پلانی ته‌شریعیی كابینه كه له هێڵه گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م كابینه‌یه‌دا هاتبوون و له‌م ڕووه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست كرا له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره‌كانی ڕاسپارد بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو پێشنیاره‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه بخه‌نه ڕوو.
له بڕگه‌ی سێیه‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 29 ی ساڵی 2012 ی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوور – لجنه شۆون الشمال)ی هه‌ڵوه‌شاوه تایبه‌ت به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركووك كرا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازیی له بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كات و ده‌ستخۆشی له دوا نووسراوی لیژنه‌كه ده‌كات بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی كورد و توركمان و ڕاگرتنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ هاوردهكراوان، به‌ڵام له‌مه گرنگتر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه‌یه به كرداره‌كی و ڕاگرتنی خێرای هه‌موو ئه‌و ناڕه‌واییه‌ی به‌رامبه‌ر به جووتیارانی كورد و توركمان ده‌كرێت له‌و ناوچانه، كه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و دهستوویی نیه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌ی وه‌زاریی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپارد كه كۆبوونه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام بده‌ن و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دواداچوونی خێرا بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌ی فیدڕاڵیی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به كێشه‌ی زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد و توركمان كه ڕێگرییان لێ ده‌كرێت.
بڕگه‌ی چواره‌م و كۆتایی خستنه‌ڕووی بابه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ته‌ندروستی بوو.
وشە – وشه
ناسا وێنەیەكی جیاوازی زەوی بڵاو كردەوە
فێربوونی زمانی دووەم مێشك تەندروست و چالاكتر دەكات
زۆرترین خوێنراو
مانگێک هەفتەیەک ٢٤ کاتژمێر
پەكەكە كوژرانی فەرماندەیەكی راگەیاند
لە هەولێر 100 دۆلار بوو بە 132 هەزار دینار
باندێكی ساخته‌كردن له هه‌ولێر گیران و یه‌كێك له‌وانه هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگه
بۆ ئازادیی ده‌ربڕین له وشه‌وه ده‌ست پێ بكه
لەبارەی
پێوەندی
دەرەوە
ناوخۆ
چاوپێکەوتن
ئابووری
کو‌لتوور
هەمەرەنگ
راپۆرت
وتار
کۆمەڵایەتی
تەندروستی
ئەرشیڤ
سایتی پێشوو
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی