نێچیرڤان بارزانی و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون
وشه:
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له به‌رلین چاوم به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئولاف شوڵتز كه‌وت، بیروڕامان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، سوپاسی ئه‌ڵمانیام كرد بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی