ئه‌یلول 08, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ پەروەردێ: 212 هەزار قوتابیێن ئاوارە ل هەرێما کوردستانێ دخوونن

وەزیرێ پەروەردێ: 212 هەزار قوتابیێن ئاوارە ل هەرێما کوردستانێ دخوونن
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکەم کۆربەندی پەروەردەیی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە دروشمی پەروەردە بۆ هەمووانە بەسترا. وەزیری پەروەردە رایگەیاند؛ 152 هەزار ئاوارەی نێوخۆی عێراق و 60 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و پێداچوونەوەیان بۆ 40 کتێبی پڕۆگرامی خوێندن کردووە.

رۆژی سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان رایگەیاند: “ئێستا 152 هەزار قوتابیی ئاوارەی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، کە وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرپەرشتیان دەکات، بەڵام لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئاسانکاری تەواومان بۆ کردوون و 140 قوتابخانەمان خستووەتە خزمەتیان”.

دروشمی کۆڕبەندەکەی وەزارەتی پەروەردە خوێندن بۆ هەمووانە و وەکو ئالان حەمە سەعید ئاماژەی پێدا؛ “ئێستا 60 هەزار پەنابەری سووری لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن دەخوێنن”.

لەبارەی مامەڵەکردنی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: “ساڵی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، دوای ئەوەی شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت بۆ تێکەڵبوونەوە بە قوتابخانەکان، دەبێت لەگەڵ قوتابیانی ئاسایی دابنرێن و لە چوارچێوەی پەروەردە بۆ هەمووان درێژە بە خوێندن بدەن”.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چوار ساڵی رابردوو 82 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و هەزار و 503 قوتابخانەی دیکە نۆژەن کراونەتەوە. ئالان حەمە سەعید دەڵێت: “ئێستاش دەیان قوتابخانە لەژێر کارکردندان و تاوەکو شەش مانگی دیکە ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی قوتابی، هاوکات 452 ژوور دروستکراون لە چوارچێوەی سیاسەتی فراوانکردنی قوتابخانەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی”.

وەزیری پەروەردەی حکومەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن گوتی: “تاوەکو ئێستا پێداچوونەوە بە 40 کتێبی خوێندن کراوە، هەڵەکانیان راستکراونەتەوە و دیزاینی نوێیان بۆ کراوە، ئێستاش کار لەسەر 40 کتێبی دیکە دەکەین و بەگوێرەی ستانداردەکان پێداجوونەوەیان بۆ دەکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi