وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ: بایكۆتكرنا ناڤه‌ندێن خواندنێ نه چاره‌سه‌ریه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده داوا له مامۆستایان ده‌كات، لەم دۆخەدا یەكدەنگ بن. ده‌شڵێت: “بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە”.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، له‌چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 10ـی ئه‌یلوولی 2023) رایگەیاند، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ پابەندییەكانی لەسەر ناردنی بەشە بودجەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆئەوەی بتوانن شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بكەن.
وەزیری پەروەردە دەشڵێت، مامۆستا مافی خۆیەتی داوای شایستە داراییەكانی بكات، بەڵام بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە.
وه‌زیری په‌روه‌رده داوا لە مامۆستایان دەكات لەم دۆخەدا یەكدەنگ و ھاوكارییان بن لە داواكردنی مافەكانی ھەرێمی كوردستان.
پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، 13ـی ئه‌یلوولی 2023 زه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندنی 2023 – 2024 لێده‌درێت و داواشكرابوو مامۆستایان و قوتابیان پابه‌ندی ئه‌م به‌رواره بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی