ده‌زگه‌هێ خێرخوازيێ بارزانی هاريكاريا قوربانیێن روودانا حه‌مدانییه دكه‌ت
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازی بارزانی، رایدەگەیەنێت، تەواوی ئامادەکاری خۆمان بۆ تەواوی لایەنە حکومییەکان و ئایینییەکان دەربڕیوە بۆ هەر هاوکارییەک کە لە توانای ئێمە دابێت، هاوکات گوتیشی: ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه و كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كات.
کارزان نووری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازی بارزانی، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و دهۆک دابین کردووە لەپێناو چارەسەرکردنی بریندارەکانی قەزای حەمدانییە، هەروەها ئامادەیە پێداویستی زیاتریش دابین بکات ئەگەر پێویست بکات.
هاوکات راشیگەیاند، “کۆمەڵێک پێداویستی مانەوەمان بەهۆی پێویستی بریندارانی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و دهۆک دابین کردوو، هەروەها خۆراکی پێویستیمان بۆ بریندارەکان و خانەوادەی بریندارەکان دابین کردووە، ئامادەشین بۆ هاوکاری زیاتری ئەوان ئەگەر پێویستیان پێ بێت”.
ئەو ئەندامەی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، “لەسەر داوای کڵێسا‌ی ئاشوور کلدانی حەمدانییە، تێچووی تەواوی تابووتی قوربانییانی کارەساتەکەی حەمدانییە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی “LDS” لە ئەستۆ دەگرین، هەروەها تەواوی ئامادەکاری خۆمان بۆ تەواوی لایەنە حکومییەکان و ئایینییەکان دەربڕیوە بۆ هەر هاوکارییەک کە لە توانای ئێمە دابێت و پێویست بکات”.
هەروەها بەهۆی ئەم رووداوەوە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو، هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد.
شه‌وی رابردوو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی