ڕێڤهبهرێ تۆمارا (هەژمارى من): ڕۆژانە نێزیکی 10 هەزار فەرمانبەران تۆمار دکەین
باسنيوز:
بەڕێوەبەری تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) ڕایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی پرۆژەكە بە چڕی دەستی پێکردووە، فەرمانبەرانیش پێشوازیی لە پرۆسەکە دەکەن. دەشڵێت: ”لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە ئاساناکاریی بۆ فەرمانبەرانی دوورەدەست دەکەین.“
رێبین کامەران، بەڕێوەبەری تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”قۆناغی دووەمی پرۆژەی (هەژماری من) زۆر بە چڕی دەستی پێکردووە و رۆژانە لەنێوان پێنج تا 10 هەزار فەرمانبەر تۆمار دەکەین، فەرمانبەرانیش ئاسانکاریی باشمان بۆ دەکەن و هاوكارمانن و پێشوازیی لە پرۆژەکە دەکەن.“
بەڕێوەبەری تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) گوتیشی: ”هەر فەرمانبەرێک تۆمار کرا، دوای دوو مانگ ئاگادار دەکرێتەوە، کە کارتە بانکییەکەی تەواو بووە، ئێستا سێ بانک کارتی (هەژماری من) دروست دەکەن، ژمارەیەک بانکیش داواکارییان پێشکەش کردووە.“
رێبین کامەران، لەبارەی فراوانکردنی پرۆژەی (هەژماری من) گوتیشی: ”دوای سەنتەری شارەکان، لە قەزا و ناحیەکانیش دەست پێ دەکەین، ئەو فەرمانبەرانەی دوورەدەستیشن، لە رێگەی پرکردنەوەی فۆڕمەوە (هەژماری من)یان بۆ دەکەین.“
لەبارەی پێداویستییەکانیشەوە ئاماژەی بەوە كرد، كە فەرمانبەران دەبێت ناسنامەی خۆیان و ناسنامەی فەرمانگەکەیان هەبێت، هەر فەرمانبەرێکیش بە پێنج خولەک لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار دەکرێت.
بەپێ زانیارییەکانی (باسنیوز)، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیڤێنتێکی گەورە بۆ خێراکردنی پرۆژەی (هەژماری من) بەڕێوە بچێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، تا ئێستا نزیکەی 50 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون و شەش بانکی دیکە داواکاریی دروستکردنی کارتی (هەژماری من)یان داوەتە وەزارەتی دارایی و سێ لەو بانکانە داواکارییەکانیان پەسەند کراوە، ئێستا فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەددین کارتی پرۆژەی (هەژماری من)یان بۆ دروست دەکرێت.
پڕۆژهی (ههژماری من)، كه پڕۆژهیهكی گرنگی كابینه نۆیهمه بۆ بهدیجیتاڵكردنی سیستهمی بانكی و پاره، تێیدا مووچهخۆری كهرتی گشتی دهتوانێ له ههموو شوێنهكانی كوردستان به ئاسانی مووچهكهی خۆی وهربگرێ، ههروهها ڕێ له سپیكردنهوهی پاره و گهندهڵی دهگرێ و مامهڵهی هاووڵاتیان ئاسان دهكا و كارئاسانیش بۆ بانكهكان دهكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی