حكومه‌تا هه‌رێمێ: هه‌تا نوكه 300 هه‌زار خێزانان گازا سپى وه‌رگرتینه
ھەولێر-KDP.info-
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپییه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر به‌شه‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له عێراقه‌وه به ته‌واوی بگات، له‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، لە مانگی ۹‌ی ئەمساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی بەڕێز سەرۆکوەزیران پلانی وابوو کە پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، نەوت بە تەواوی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش بکرێ و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، لە 5ی 10ی ئه‌مساڵ دابەشكردنی نه‌وت دەستی پێکردووە و ئێستا پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا زیاتر له ۳٠٠ هەزار خێزان نەوتییان پێگەیشتووە و هەر خێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتری پێدراوە، کە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش كراوه.
هەولێر ۱٠٥ هەزار بەرمیل.
سلێمانی و هەڵەبجە ۱۲٠ هەزار بەرمیل.
دهۆک ۸٠ هەزار بەرمیل.
هاوكات گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، حکوومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنیا بڕی ۲۸ ملیۆن لیتری ناردووە، بۆ ئەمساڵیش لە 15ی ئه‌م مانگه‌وه دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات، پرۆسەکە خێراتر دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی