پارتی ل نەینەوا دەست ب بانگەشەيا هەڵبژارتنان كر
رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا دەستپێدەکات.
رەفعەت سمۆ، بەربژێری ژمارە 35 لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رۆژی یەکشەممە 12-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی غاباتی شاری موسڵ، پارتی بە فەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات و بەربژێرەکانی دەناسێنێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە 52 بەربژێر بە لیستی ژمارە 197 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات.
جگە لە پارتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 52 بەربژێر بەناوی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بە ژمارە 134؛ پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 202 بەشداری هەڵبژاردنەکە لەو پارێزگایە دەکەن.
کۆی گشتی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا 29 کورسییە؛ 26 ئاسایی و 3 کۆتا. لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا لە کۆی 34 کورسی کە 3ـیان کۆتا بوون، پارتی نۆ کورسی و یەکێتی دوو کورسیان بەدەستهێنا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی