كۆمیسیۆنا بلندا هه‌ڵبژارتنێن عێراقێ: ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانا هه‌ڵبژارتنێن جڤاتا پارێزگه‌هان ته‌مام بووينه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو بوونه و هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌باره‌ی دواخستنیشی ده‌ڵێت: ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه.
عیماد جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراون، له راهێنانپێكردنی فه‌رمانبه‌ران و كادیران، جگه له ئاماده‌كاریی هونه‌ری و ئامێره تایبه‌ته‌كانی ده‌نگدان له بنكه‌كاندا، وێڕای راهێنانپێكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و كامێرایانه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكرده‌وه، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چاودێرانی كوتله سیاسییه‌كان ئاماده‌كارییه‌كی زۆر باش بۆ چاودێری پرۆسه‌كه كراوه، جیا له‌وه‌ش پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن رێكخراوه.
تایبه‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردن، جه‌میل گوتی: “ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه و وه‌ك كۆمیسیۆن ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌واوبوونه”.
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی