كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڕیارا لێخۆشبوونا 15% يا كڕێيا ئاڤێ هاته‌ درێژكرن 

بڕیارا لێخۆشبوونا 15% يا كڕێيا ئاڤێ هاته‌ درێژكرن 
K24 – هەولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئابوورییان، بۆ جارێكی دیكه‌ بڕیاری لێخۆشبوونی رێژه‌ی 15%ـی كرێی ئاوی درێژ كرده‌وه‌، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ كۆتاجار بێت و بڕیاره‌كه‌ چیدیكه‌ درێژ نه‌كرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكان له‌ ماوه‌ی درێژكردنی لێخۆشبوونی قه‌رزی ئاو، تا ئێستا 330 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو له‌و بڕیاره‌ سوودمه‌ند بوونه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری پێنجه‌م بڕیاری واده‌ی لێخۆشبوونی رێژه‌ی 15%ـی كرێی ئاوی درێژ كرده‌وه‌، كه‌ تا مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕیاره‌، هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریان كۆبووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی، ئه‌و بڕیاره‌ كه‌ چه‌ند جارێكه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژی ده‌كاته‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ رژدی ره‌چاوی بارودۆخی ئابووری هاووڵاتییان كراوه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ره‌نگه‌ ئه‌م لێخۆشبوونه‌وه‌، كۆتاجار بێت و چیدیكه‌ درێژ نه‌كرێته‌وه‌.

رۆژی دووشەممە، 11-12-2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كردبوو، داوای كردبوو پاڵپشت بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (3) سێ مانگ كە لە ڕێككەوتی (10-12-2023) دەستپێدەكات و له‌ ڕێكه‌وتی (9-3-2024) كۆتایی دێت.

رۆژی چوارشەممە، 06-12-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازێكی ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوون و داشكانی قه‌رزی هاوبه‌شانی كرێی ئاو په‌سه‌ند كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژە بەوە درابوو، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازێکی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری سەبارەت بە لێخۆشبوون و داشکاندنی بە ڕێژەی %15 لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی کرێی ئاو پەسەندکرد، بە مەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، لە ڕۆژنامەی فەرمی، داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi