وەزیرهكێ دهولهتا هەنگاریا:پێکڤهژیانا ئایینان ل هەرێما کوردستانێ نموونەیا پێکڤەژیانا ئاشتییانەيه
K24 – هەولێر:
وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانەکان و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، رایگەیاند، پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لەنزیکەوە بینیویەتی کە چۆن حکومەت ئاسانکاری بۆ شوێنکەوتەی ئایینە جیاوازەکان دەکات تا بەئاشتی بژین.
تریستیان ئازبێج، وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانەکان و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێکەوەژیانی ئایینەکان لەهەرێمی کوردستان نموونەیەکە بۆ ئازادی ئاینی و پێکەوەژییانی ئاشتییانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، زۆر ئیلهامبەخشە بۆ جیهان لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستی بووەوە، بەڵام حکومەت و خەڵکەکەی بەدەم ئەوکەسانەوە چوون کە پێویستییان بەهاوکاریی هەبوو.
وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانەکان و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، گوتی: من پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستانم کردووە، لەنزیکەوە بینیومە چۆن حکومەت ئاسانکاری بۆ شوێنکەوتەی ئایینە جیاوازەکان دەکات تا بەئاشتی بژین.
تریستیان ئازبێج، گوتیشی: هاوکاری هەرێمی کوردستانمان کردووە لەپەنادانی هەزاران ئێزدیکە کە لە سەردامی هاتنی تیرۆرستانی داعش ئاوارەبوون.
وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانەکان و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، جەختی لەوەشکردەوە، کە دەیانەوێت عێراق سەقامگیربێت و هێرشەکانی هەولێر دووبارەنەبنەوە، چونکە نەبوونی سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوشار دەخاتە سەر ئەوروپا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی