سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی: ل ئهنجوومهنێ پارێزگهها نەینەوا پێشلکاری هاته كرن
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێی وایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن پێشێلکاری کراوە بۆ دیار کردنی جێگرانی پارێزگار و دەڵێت: فراکسیۆنی پارتی و نەینەوا ئیتیحادی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان کردووە.
د.فارس بریفکانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاربوو یەکەم جار دەنگ لەسەر جێگری یەکەمی پارێزگار بۆ کاروباری ئیداری بدرێت و دواتر دەنگ لەسەر دیارکردنی جێگری دووەمی پارێزگار بدرێت، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەن پەیڕەوی ناوخۆی پێشێل کرد و دەیویست دەنگ لەسەر جێگری دووەمی پارێزگار بدرێت، ئەمەیش پێچەوانەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیە.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: لەسەر ئەو پێشێلکارییە فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی نەینەوا ئیتیحادی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگامان کرد، ئەوەش بووە ھۆی ڕاگرتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
د.فارس بریفکانی ڕوونی کردەوە: ئێستا دانوستان ھەیە لەنێوان سەرۆکی کوتلەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەگەر لە سەرەتادا بەپێی بەرنامەی کار جێگری یەکەمی پارێزگار دیار بکرێت و بخرێتە دەنگدان ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەن و بەپێچەوانەوە جیدین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان و بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی