ئيساله ههژمارەكا بەنداڤان دێ ل ھەرێما كورستانێ ئێنه دروستكرن
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و کۆگاکردنی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەگەڵ بەغدا دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەنداوانەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق دروست بکرێن ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، دەشڵێ: بەھۆی بارانی ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەنێو بەنداوەکان ھەیە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دانوستان دەکەین بۆ دەستپێکردنی ئەو چوار بەنداوەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێن، چونکە دروستکردنی ئەو بەنداوانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەرتی ئاو و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ، لە ھەرێم، ھەرچەندە بڕیاری دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە دەرچووە، بەڵام ھێشتا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردن.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان دەڵێت: وەک وەزارەتی کشتوکاڵ ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەمساڵ (٢٠٢٤) پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لەلایەن بەغداوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و پێشبینی دەکەم ئەمساڵ دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەپێی دواین داتای ئاماری باران بارینی ئەمساڵ ڕەوشی بەنداوەکان باشە و ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژ بوونە، ھێشتا وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زۆریشی ماوە، پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی زۆرتری ئاو لەنێو بەنداوەکان کۆگا بکرێت کە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ وەردەگیرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی