هەرێما کوردستانێ پێدانا ڤیزايێ بۆ وهڵاتيێن سووریا ڕاگرت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەمەودوا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی سووری ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆ پێدانی ڤیزای بە هەڵگری وڵاتینامەی سووری ڕاگرتووە، تەنیا ئەوانەی دانیشتووی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدان دەتوانن ڤیزا وەرگرن.
نووسراوی فەرمی: ئەو هاووڵاتیانەی هەڵگری وڵاتینامەی سوورین و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدان، دەتوانن داوای ڤیزا بکەن بەمەبەستی گەشتیاری دەتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە
زانیاریی زیاتر: مەرجە ئەو هاووڵاتیانەی لەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدرا کە سەردانی کوردستان دەکەن تەنیا 30 ڕۆژ بمێننەوە و پێش تەواو بوونی وادەکەیان کوردستان جێبهێڵن.
ئەمەش بزانە: ئەو هاووڵاتیانەی پێش ئەم بڕیارە ڤیزایان پێدراوە، ناتوانن بیگۆڕن بۆ نشینگە و پێویستە بەر لە تەواوبوونی وادەکەیان هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتی 29-03-2024 وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان، پێدانی ڤیزای بە کەسانی سەڵتی هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری ڕاگرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی