ژبەر په‌كه‌كێ و عه‌ره‌بێن شنگال 95%ی ئافره‌تێن شنگالێ ڤه‌نه‌گه‌رياينه باژێرێ خۆ
باسنيۆز:
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی شنگال بۆ (باس)ی روون كرده‌وه، 95%ی ئافره‌تانی شنگال دوودڵن و ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان، ئه‌ویش له‌به‌ر مه‌ترسیی (په‌كه‌كه) و عه‌ره‌بی ده‌ڤه‌ری شنگال.
دلڤین خه‌له‌ف، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی شنگال بۆ (باس)ی روون كرده‌وه: (په‌كه‌كه) كچانی شنگال ته‌فره ده‌دات، ئێستا (په‌كه‌كه) له تیرۆریستانی داعش خراپتر به سه‌ر كچانی ئێزدی له شنگالدا ده‌هێنێت. هه‌ر كچێك بچێته نێو (په‌كه‌كه)وه، ئیدی ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه نێو كه‌سوكاری خۆی و جارێكی دی ماڵباتی خۆی به چاو نابینێته‌وه. بۆ نموونه له كه‌مپی ئیسان له پارێزگای دهۆك (په‌كه‌كه) كچێكی خه‌ڵه‌تاند و گه‌یاندییه نێو ریزه‌كانی خۆی. ئه‌و كچه‌یان كرده چه‌كدار، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كچه‌كه كرداره‌كانی (په‌كه‌كه)ی به چاوی خۆی دیت، په‌شیمان بووه‌وه و گه‌لێ هه‌وڵی دا بگه‌ڕێته‌وه نێو خانه‌واده‌كه‌ی خۆی، كه‌چی (په‌كه‌كه) رێ‌یان پێ نه‌دا بگه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی و گه‌فیان لێ كرد، كه ئه‌گه‌ر بچێته‌وه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
دلڤین خه‌له‌ف ئاشكرای كرد، ده‌ركردنی تیرۆریستانی داعش له عیراق، نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژیانی ئافره‌تانی ئێزدی له شنگال و له‌نێو عیراقدا پارێزراو بێت، چونكه سه‌دان ساڵه ئێزدی له زێدی خۆیان ده‌ژین و به‌رده‌وام ئافره‌تانی ئێزدی له‌بن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و رفاندندا بوون، ئێمه سه‌باره‌ت به پاراستنی گیانی خۆمان گومانمان له هێزی عیراقی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هێزی عیراقی له شنگال بمێننه‌وه ئه‌وا ئافره‌تانی شنگال له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان دوودڵ ده‌بن.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی قه‌زای شنگال ئه‌وه‌شی گوت: “له رێوڕه‌سمی ساڵیادی كاره‌ساتی شنگالدا، سه‌رۆك بارزانی له وته‌كه‌ی خۆیدا باسی خۆڕاگریی ژنی ئێزدیی كرد، كاتێ گوتی با كچانی ئێزدی بڵێن ئێمه كچی كوردین و گوڵی سه‌ری پێشمه‌رگه‌ین. ئێمه ئه‌و وته‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پاڵی پێوه ناین كه پتر خۆڕاگر بین و روو بكه‌ینه نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ئێستا هێزێكی ئافره‌تانی ئێزدی سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه و به شه‌و و رۆژ پاراستنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.”
دلڤین خه‌له‌ف زیاتر روونی كرده‌وه، زمان و ناسنامه و ئایینی ئێمه كوردییه، ئێمه له‌نێو كوردستاندا ده‌ژین و به‌شێكین له هه‌رێمی كوردستان. دوژمنانی ئێزدی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه له كوردستان دوور بخه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه وه‌ك ئافره‌تانی شنگال به‌رده‌وام له‌نێو خه‌ڵكی خۆمان‌داین، هه‌موو خه‌ڵكی شنگال و به تایبه‌تی ئافره‌تانی شنگال ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئاسایشی شنگال له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بێت، ئه‌وا ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆمان، چونكه پێشمه‌رگه شنگالی رزگار كرد، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه به شه‌و و رۆژ له هه‌وڵدایه بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێزدی.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای ئه‌و كاره‌ساته مه‌زنه‌ی به سه‌ر ئافره‌تانی شنگالدا هات، ئه‌مڕۆ رۆژێكه ئافره‌تانی شنگال خه‌بات بۆ ئاشتی و ئازادی و لێورده‌یی ئایینی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، عه‌ره‌بی كریڤیی شنگالیان كه هه‌زاران ساڵه له‌نێو ماڵی ئێمه‌دان، خیانه‌تیان له ئافره‌تانی شنگال كرد، هیچ كاتێك زوڵمی ئه‌و عه‌ره‌بانه له‌بیر ناچێته‌وه، ئێستا ئافره‌تانی شنگال ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه شنگال و جارێكی دیكه كاره‌ساتی شنگال دووباره بێته‌وه. هه‌ر كاتێ شنگال ببێته پارێزگا و سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت و پاراستنی شنگال له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بێت، ئه‌و كاته ئافره‌تانی شنگال به‌سه‌ربڵندییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدیان خۆیان. ئێمه ده‌نگی خۆمان به هه‌موو جیهان ده‌گه‌یه‌نین، تا كار بۆ ده‌ركردنی هێزی ناقانوونی له شنگال بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
