شبكة لالش الاعلامية

ئەو ژنێن ئێزدی دێ به‌نه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى كو زارۆك ژ چەكدارێن داعش هەینە

ئەو ژنێن ئێزدی دێ به‌نه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى كو زارۆك ژ چەكدارێن داعش هەینە
رووداو- دهۆك

هەندێك لەو ئافرەتە كوردە ئێزدییانەی لە دەستی داعش رزگاركراون، منداڵیان لە چەكدارانی داعش هەیە. ژمارەیەك لەوان لە ترسی كاردانەوەی كەسوكاریان، ناوێرن خۆیان ئاشكرا بكەن و بگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان، بۆیە رێكخراوێك هەوڵ دەدات ئەو ژنانە راستەوخۆ دوای ئازادكردنیان بگەیەنێتە وڵاتانی ئەوروپا.

بەپێی بەدواداچوونی (رووداو)، ژمارەیەك لەو ژنانەی لە كاتی پەلامارەكەی داعش بۆ سەر شنگال لە ئابی 2014 رفێنراون و دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوە و وەكو كۆیلەی سێكس مامەڵەیان لەگەڵ كراوە، ئێستا منداڵیان لە چەكدارانی داعش هەیە و ئێستا ناتوانن دەستبەرداری منداڵەكانیان ببن.

جگە لەو ژنە ئێزدییانە، هەندێك لە ژنانی عەرەبیش لە مووسڵ كە بەشێكیان بەمدواییە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون، منداڵیان لەو چەكدارانە هەیە، زۆربەی چەكدارەكانیش لە شەڕی مووسڵدا كوژراون.

سەرچاوەیەك كە ئاگاداری كەیسی ئەو ژنە ئێزدیانەیە، بە (رووداو)ی گوت “ئاگاداری دۆسیەی چەند ئافرەتێكی كوردی ئێزدین كە بە زۆر ناچاركراون منداڵیان لە چەكدارانی داعش هەبێ‌. هەندێك لەو ئافرەتانە دوای رزگاربوونیان دەستبەرداری منداڵەكان بوون و بەجێیانهێشتوون، بەڵام بەشێكیان ناتوانن دەستبەرداریان ببن”.

سەرچاوەكە باسی كەیسی ژنێك دەكات و دەڵێت “مانگێك لەمەوبەر دوو ئافرەتی كوردی ئێزدی لە رەققە رزگاركران، هەر یەكێكیان دوو منداڵیان لە چەكدارانی داعش هەبوو، یەكێكیان تەمەنی 23 ساڵ بوو، بۆی باسكردین كە دوای ئەوەی رفێندراوە، لە چەكدارێكی داعشی تونسی مارە كراوە، دوو منداڵی لە چەكدارەكە بووە، چەكدارەكە سێ‌ مانگ لەمەوبەر كوژراوە، كاتێك رزگاری بووە زۆر دوودڵ بووە، بەڵام دواجار منداڵەكانی لەگەڵ خۆی هێناون و دڵی نەهاتووە لەوێ‌ بەجێیان بهێڵێ‌”.

ئەو ژنە ئێستاش دەستبەرداری منداڵەكانی نەبووە و بە سەرچاوەكەی (رووداو)ی گوتووە دەیەوێ‌ منداڵەكان گەورە بكات.

ئێستا چەند رێكخراوێكی بیانی كار لەسەر دۆسیەی ئەو جۆرە ئافرەتانە دەكەن، هەر ئافرەتێك لە دەستی داعش رزگار ببێ‌ و بزانن منداڵی لە چەكدارانی داعش هەیە، رەوانەی وڵاتانی ئەوروپای دەكەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی رەوانەكردنی ئەو منداڵ و ئافرەتانەی بۆ دەرەوەی وڵات كرد و گوتی: “وەكو كارێكی مرۆڤایەتی، چەند رێكخراوێكی بیانی یەكسەر ئەو ژن و منداڵانە دەبەنە دەرەوەی وڵات”.

رێكخراوی ژیندا بۆ پاراستنی ژنانی زەرەرمەندی شەڕ، یەكێكە لەو رێكخراوانەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو ئافرەتانە دەكات كە لە چنگی داعش رزگاریان دەبێ‌. بەرپرسی رێكخراوەكە دەڵێت تاوەكو ئێستا هاوكاریی جۆراوجۆریان پێشكەش بە 900 ژنی رزگاربوو كردووە.

چیمەن رەشید، بەرپرسی رێكخراوی ژیندا بە (رووداو)ی گوت: “لە شەڕی داعشدا هەموو شت روویداوە، رزگاربووی كوردی ئێزدی هەبووە منداڵی چەكداری داعشی لە سكدا بووە، دوای رزگاربوونی هاواری كردووە ئەگەر نەشتەرگەریم بۆ نەكەن و ئەو منداڵە دەرنەهێنن، خۆم بەچەقۆ سكم هەڵدەدڕم و دەریدێنم”.

چیمەن پێیوایە ئەو ژنانەی بەو جۆرەن هیچ تاوانێكیان نییە و دەبێ‌ رەچاوی بارودۆخیان بكرێ‌، چونكە ئەوان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە زۆر دووگیان كراون. گوتیشی “ئێستا ئەو منداڵانە جەرگی ئەو ژنانەن، زۆر زەحمەتە بتوانن دەستبەرداری جەرگی خۆیان ببن”.

بەرپرسی رێكخراوی ژیندا پشتڕاستی كردەوە كە ئەو ژن و منداڵانە دەبرێنە دەرەوەی وڵات و گوتی :”نەك ئەو ژنانە، بەڵكو ئەو منداڵانەش دەنێردرێنە دەرەوە كە هەتیون و كەسیان نییە، بەڵام زۆرتر ئەو كەسانە دەنێردرێنە دەرەوە كە لێرە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پلاتفۆرما باكوورێ‌‌ كوردستانێ‌ داخوازا رزگاركرنا كچێن ئێزدی دكت

Lalish Duhok

ل به‌ره‌ پێشانگه‌هه‌كا هۆنه‌رى ڤه‌كه‌ت

Lalish Duhok

توندوتیژی پتر بەرامبەری ئافرەتێ‌ دئێتە ئەنجامدان

Lalish Duhok