شبكة لالش الاعلامية

شەرڤانان نیڤا مەنبەج ئازاد كر

شەرڤانان نیڤا مەنبەج ئازاد كر62562016_maxresdefault

دواڕۆژ
شەڕڤانانی سوپای سوریای دیموكراتی بەسەرپەرشتی یەكینەكانی پارستنی گەل (یەپەگە) نیوەی شاری مەنبەج لە دەستی داعش زرگار دەكەن و (900) هاوڵاتی كوردیش لەلایەن داعشەوە بەبارمتە دەگیرێن ئەوەش بە پێی هەواڵێكی روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ.

روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ كە رێكخراوی تایبەتە بە پرسی مافەكانی مرۆڤ و رووداوە ئەمنییەكان لە سوریا ئاشكرایكردووە كە شەڕڤانانی سوپای سوریای دیموكراتی توانیویانە نیوەی شاری مەنبەجی سەر سنوری توركیا لەدەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن و پێشرەویشیان بەردەوامە بەرەو ئەو ناوچانەی تر كە بەدەست داعشەوەن و تەنها دوو كیلۆمەتریان ماوە بگەنە ناوەندی شارەكە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشیكردووە كە چەكدارانی داعش زیاتر لە (900) هاوڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستانیان لەشاری حەلەب بەبارمتە گرتووە وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر بە شكستەكانیان لە مەنبەج.

ئەو هاوڵاتییە كوردانەی رۆژئاوای كوردستان لە شارۆچەكەی بابی سنوری شاری حەلەب لەلایەن داعشەوە بەبارمتەگیراون.

لەوبارەیەوە شەڕڤان دەروێش ووتەبێژی سوپای سوریای دیموكراتی ئاشكرایكردووە كە بەشێك لەو هاوڵاتییە كوردانەی بەبارمتە گیراون ناچار دەكرێن كە خەندەق هەڵبكەنن لەو ناوچانەی كە بەدەست داعشەوەن‌و بەشێكی تریشیان راپێچی گرتووخانەكانی ئەو گروپە كراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكایه‌تییا هه‌رێمێ: هه‌موو سازیێن په‌یوه‌ندیدار بۆ هاریكارییا رۆژئاڤا د ئاماده‌نه‌

Lalish Duhok

پلاسخارت هۆشداريێ ده‌رباره‌ى كه‌مپا ئه‌لهۆل دده‌ت

Lalish Duhok

کەساتیەکی سوننە: دێ کارکەین ھەلبژارتنێن عێراقی ل دەڤەرێن عەرەبێن سوننە نەھێنە ئەنجامدان

Lalish Duhok