شبكة لالش الاعلامية

بەغدا.. ئەفسەره‌ك ب توهمه‌تا دزینا 100 ملیار دینارا هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

بەغدا.. ئەفسەره‌ك ب ت92bc6168a847ede0efd0c42b47c08647_Lوهمه‌تا دزینا 100 ملیار دینارا هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

باسنيۆز:

نوسینگەی پشكێنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی ئەفسەرێكی بە پلەی رائید راگەیاند كە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی پشكێنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەفسەرێكی بە پلەی رائید بە تۆمەتی دزینی بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی دەستگیر كردووە كەلە سلكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدای پایتەخت دەوام دەكات.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوە دراوە كە “ئەفسەرە دەستگیر كراوەكە دەستی کردووە بە ساختەكرنی لیستی ناوی وەهمیی كارمەندانی پۆلیس بۆ بانكی ناوەندی بەمەبەستی سوودمەندبون لە قەرزی 50 ملیۆن دیناری”.

بەپێی بەیاننامەكە “ئەفسەرەكە لە بەشی ژمێریاریی پۆلیسی بەغداد كار دەكات ‌و پاش ئاشكرابوونی بەپێی فەرمانێكی دادوەری دەستگیر كراوە و بە سەرۆكایەتیی عەمید عەباس زاملی، بەڕێوەبەری نووسینگەی پشكێنەری گشتی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ پێكهێنراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌رباره‌ى عێراقێ کۆمبوونەكا گرنگ ل واشنتن دێ ئێته‌ سازدان

Lalish Duhok

راوێژکاره‌كێ سه‌ربازیێ ئه‌مریکی: کوردستان دكارت رۆژهه‌لاتا ناڤه‌راست ئارام بكت

Lalish Duhok

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

Lalish Duhok