وه‌زاره‌تا كاره‌بێ:مه ئومێدهه‌یه كاره‌بێ رۆژانه بگه‌هينينه 18ده‌مژمێران 
تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له هه‌رێمی كوردستان كاره‌با كێشه‌ی تێ كه‌وت و كه‌م بووه‌وه و به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنیشی تێكچوو. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاره‌باش هۆكاره‌كانی روون ده‌كاته‌وه و زانیاریی نوێ له‌باره‌ی داهاتوو ده‌دات.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی بۆ (باس) گوتی: “له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكیمان هه‌بوو و كاره‌با پچڕ پچڕ بوو، بۆیه خشته‌ی كاره‌با تێكچوو، یه‌كێك له‌و كێشانه نه‌گه‌یشتنی غازی سروشتی بوو له لایه‌ن كۆمپانیای دانا غاز بۆ وێستگه‌كان”.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه دا له رۆژی 26ی6ی 2016 تواندرا كێشه‌ی گه‌یشتنی غازی سروشتی چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێستا غاز به وێستگه‌كان ده‌گات و كێشه‌ی نه‌ماوه و به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه و 300 مێگاوات كاره‌با گه‌رێندراوه‌ته‌وه نێو تۆڕی نیشتمانی.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونی كرده‌وه: “له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كاره‌با زۆر باش بوو، 19 بۆ 20 سه‌عات كاره‌بامان ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمایه‌ی كه ڕووی له كوردستان كردووه له كه‌مترین حاڵه‌تدا ده‌توانین 14 سه‌عات كاره‌با بده‌ین”.
جه‌ختیشی كرده‌وه: “ئومێدمان هه‌یه له مانگی 7 بڕی كاره‌با زیاتر بێت و سه‌عاته‌كانی كاره‌باش زیاتر بكه‌ین و بیگه‌ینینه‌وه به 18 كاتژمێر، به‌و مه‌رجه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكیمان بۆ دروست نه‌بێت، چونكه هه‌ندێك یه‌كه‌مان هه‌یه له‌ژێر چاككردنه‌وه‌دان و هه‌ندێكیشیان وه‌ستاون”.
به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌با دروست بووه، به گوته‌ی هه‌ورامی كورتهێنانێكی زۆریان له به‌رهه‌می كاره‌با بۆ دروست بووه: “ئێستا 2 هه‌زار و 750 مێگاوات به‌رهه‌می كاره‌بای ئێمه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز بووه‌ته‌وه و خواستیش له‌سه‌ر كاره‌با بۆ زیاتر له 4 هه‌زار و 500 مێگاوات زیادی كردووه، واتا نزیك به 2 هه‌زار مێگاوات كورتهێنانمان هه‌یه”.
ئه‌و به‌رپرسه ڕاشی گه‌یاند، ئه‌و كاتانه‌ی كاره‌با نییه به كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌وپه‌ڕی توانا و به‌رهه‌می كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 2 هه‌زار و 800 مێگاوات كاره‌با و له‌وه زیاتر ناتوانن. گوتیشی: “نزیكی 2 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له غازی سروشتی به‌رهه‌م دێت، بۆیه باشبوونی غازی سروشتی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
