شبكة لالش الاعلامية

زێده‌تر ژ 5 ملیار دۆلاران بۆ ھەرێما كوردستانێ هاتنه‌ تەرخانكرن

زێده‌تر ژ 5 ملیار دۆلاران بۆ ھەرێما كوردستانێ هاتنه‌ تەرخانكرن K24-PARA-DOLARRRRR

K24 – ھەولێر

بۆردی جێبەجێكاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بۆ ھاریكاری و چاودێری دارایی، بڕی 5.34 ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ ھاریكاری ھەرێمی كوردستان و عێراق پەسەند كرد.

ئەم بڕە بەپێی رێككەوتنێکە نێوان حكوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان وەك ھەنگاوێك بۆ ھاریكاری عێراق بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە ئاڵۆزە ئابورییەی بەغدا تێیكەوتووە و رەوشی ئاوارەكان و شەڕی داعشیش.

پێگەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، كە ئەنجوومەنی جێبەجێكار ئەو رێكکەوتنەی پەسەند كردووە و دامەزراوەكەیان پابەندە بە ھاریكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و عێراق.

لە پێگەی خۆیان، سندووقی نەختینە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، كە ھەوڵەکانی دامەزراوەكە بەردەوامن بۆ ئەوەی رێکكەوتنی دابەشردكردنی بودجەی نێوان بەغدا و ھەولێر جێبەجێبكرێت و ئەو بڕە بەپێی یاسا و رێساكانی بودجە و داھاتی عێراق، كە لەو بڕە بەشی ھەرێمی كوردستان 17 لەسەد كەمتر نەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆیته‌رز: دژایه‌تیکرنا گه‌نده‌ليێ دعێراقێ دا زۆر سه‌خته‌

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ هەرێمێ و بالیۆزێ بریتانیا بەحسا گرنگیا ئێكده‌نگیا تیمێ هه‌رێما كوردستانێ ل به‌غدایێ کر

Lalish Duhok

“توركيا چه‌كدارێن داعش د هێرشا سه‌ر عه‌فرينێ دا ب كار دئينيت”

Lalish Duhok