شبكة لالش الاعلامية

ل باشوورێ کوردستانێ کار ب دراڤێ 50 هەزار دینارێ عێراقی دئێته‌ كرن

ل باشوورێ کوردستانێ کار ب دراڤێ 50 هەزار دینارێ عێراقی دئێته‌ كرن 229380Image1

رووداو-هەولێر

دوای زیادبوونی دراوی جۆری 50 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان و، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مامەڵەنەکردن بەو دراوە لە لایەن چەندین کەسەوە، لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە لەوەی مامەڵەکردن بەو جۆرە دراوە ئاساییە.

50 هەزار دیناری عێراقی لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەوتووەتە بازاڕەکانی عێراق، لەگەڵ جەژنی رەمەزان و هاتنی گەشتیارانی عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، مامەڵەکردن بەوجۆرە دراوەش لە هەرێمی کوردستان زیاد بوو.

لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، هاونیشتمانیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە هەرێمی کوردستانیش کار بە دراوی 50 هەزار دیناری عێراقی دەکرێت هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق.

دراوی 50 هەزار دینار جگە لەزمانی عەرەبی، بە هەریەكە لە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لەسەری نووسراوە. دراوەکە پانییەكەی 65 میللیمەترە و درێژیەكەشی 150 میللیمەترە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و رێكخستنا كاروبارێن ئاواره‌یان ره‌وشا ئاواره‌یان گۆتوبێژ كر

Lalish Duhok

نێزیكى 64 هزار سه‌رپێچییان ل سه‌ر تۆرێن كاره‌بێ هاتینه‌ ده‌ستنیشانكرن

Lalish Duhok

سه‌قاناسییا عیراقێ: مه‌ترسییا روودانا ئه‌ردهه‌ژان ل عیراقێ و هه‌رێما كوردستانێ نینه‌

Lalish Duhok